مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى ئەکادیمیست و نووسەرى ناسراوى شارى سلێمانى (د. مارف عومەر گوڵ) پەیامێک بڵاوکردەوە و سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە (15/کانوونى دووەم/2022)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین