فارس عیسا: هەفتەى داهاتوو (200) ملیارەکە دەگاتە هەرێمى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى هاتنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا بۆ هەولێر ڕایدەگەیێنێت، هەفتەى داهاتوو پارەکە بخرێتە سەر حیسابى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (15/کانوونى دووەم/2022)، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا بە کوردستانى ڕاگەیاند، کۆتایی مانگى (12)ى ساڵى ڕابردوو، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنی (200) ملیاری مووچه‌ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می (2021) دەکرد.

هەروەها سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم هەفتەیە رێکارەکانى ناردنى (200) ملیار دینارەکە لە وەزارەتى دارایى و بانکەکان تەواوبێت.

فارس عیسا گووتیشى، پێشبینی ده‌كه‌م هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر حیسابی حکوومەتى هه‌رێمی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین