تەقینەوەیەک لەوێستگەى کارەباى دووکان ڕوویدا کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى شۆرتێکى گەورەى کارەبا، تەقینەوەیەک لە وێستگەى کارەباى (ABB) لە دووکان ڕوویدا و وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە ئێستادا سەرجەم قەزای دوکان کارەبای نییە."

ئەمشەو شەممە (15/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دروستبوونی شۆرتێک لە وێستگەی ABB ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی دوکان بووە ھۆی پچرانی (ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی دوکان - تاسلوجە - چوارقورنە. "

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبادا هاتووە، "بە ھۆیەوە، کوژانەوەی گشتی لە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان روویدا و لە ئێستادا سەرجەم قەزای دوکان کارەبای نیە و، بازنەی گواستنەوەی ھێڵی ١٣٢ کی ڤیی کوردستان بۆتە دوو بەش."

ئەگەرچى وەزارەتى کارەبا دەڵێت تیمەکانی کارەبا لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان، قایمقامى دووکان ئاماژە بەوەدەکات چەند شوێنێک بێ کارەبا دەبن، لەوانە ناوەندی دووکان، خەلەکان و تاسڵوجە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین