هاتووچۆى هەولێر: بە هۆى بەفر بارین ڕێگاى دەربەندی گۆمەسپان - چیای سەفین داخرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنى رێگاى دەربەندى گۆمەسپان، دەشڵێت هۆکارەى بارینى بەفرێکى زۆرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕایگەیاند، "سەرجەم شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر،ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت."

سەبارەت بە هۆکارى داخستنى روونیشکردەوە، "لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر ڕێگا وەکەم بوونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک ،وەهاوڵاتیان و شوفێران لەکاتی ئێستا وەکو بەدیل دەتوانن ڕێگای( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن."

هاتووچۆى هەولێر لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین "کەوا هاتووچۆیان سنوردار بکەن وەلەحالەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین