مه‌سعود ئه‌نوه‌ر: داواى ئاشكراكردنى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌ ئۆتۆمبیل له‌ منى دا کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

مەسعود ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ پەککەوتووانی دەست و پێ بە نوچەنێتی راگەیەند، ئوتومبێڵێك خۆی پیکێشاوە و جێهێشتووە، تاکە داواکاریشى ئەوەیە ئەو کەسە خۆی ئاشکرا بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، مەسعود ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ پەککەوتووانی دەست و پێ، بۆ نوچەنێت گووتی، "ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە دواوە لێمى دا و نه‌وه‌ستا و جێىهێشتم".

ئەنوەر مەسعود گووتی، "تاکو ئێستا ئەو کەسە دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە یاسامان لێ ئاگادارکردووه‌تەوە، تاکە داواکارییم ئەوەیە ئەو کەسە خۆی ئاشکرا بکات، با تەنیا پەیوەندییەك بکەن و بڵێن قەزاوقەدەر بووە".

سەبارەت بە سیسته‌مى هاتوچۆ له‌ كوردستان كه‌ تا چه‌ند تێیدا ره‌چاوى كه‌مئه‌ندامان كراوه‌، مه‌سعود ئه‌نوه‌ر به‌ توانجه‌وه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "کوا رەچاوی سا‌غەکانیان کردووە تاکو رەچاوی ئێمە بکەن. لەو وڵاتە رەچاوی هیچ شتێک ناکرێت".

ساڵانە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە خەڵکێکی زۆر گیان لە دەست دەدەن، بەپێی ئامارێك کە پێشتر مەسعود ئەنوەر بە نوچەنێتی داوە ساڵانە له‌ 7% كه‌مئه‌ندامان به‌ هۆى رووداوى هاتووچۆه‌ دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین