لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەمڕۆ کرایە پشووى فەرمى کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى بارینى بەفرێکى زۆر و سەرماوسۆڵەوە، ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە پشووى فەرمى دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/کانوونى دووەم/2022)، پارێزگاى هەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوێکدا پشووى فەرمى ڕاگەیاند و دەشڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەم پشووە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ ئەمڕۆ دووشەممە 17/1/2022، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشووی فەرمی دەبێت.

ئەم بڕیارەى هەڵەبجە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە هەر یەکە لە بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى سلێمانى و ڕانییە دەوامى ناوەندەکانى خوێندنیان لە بازنەى یەکەم و دووەم ڕاگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین