کەشناسى هەرێم: بارینى بەفر بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کەشوهەوا ئەمڕۆ پارێزکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەفرى زیاتر دەبارێت و لەگەڵ نمە بارانى کەم.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/کانوونى دووەم/2022)، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى هەرێمى کوردستان کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە، بەفرى زیاتر دەبارێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە هەندێ ناوچە بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر، لە ئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ سماڵ دەگۆڕێت.

هەروەها روونیکردۆتەوە، شەپپۆلى بەفر بارین لە پارێزگاى سلێمانى و دهۆک بەردەوام و ئێوارەى ئەمڕۆش بەفر لە ناوچە بەرزەکانى هەولێر دەبارێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە کەشناسى هەرێمى دەشڵێت، کەشوهەوا سارد و ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونى شەختە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین