فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس له‌گه‌ڵ سه‌در كۆده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وت كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانوونى دووه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستى به‌ كۆبوونه‌وه‌ كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئامانجى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى ماڵى شیعه‌یه‌، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌ك كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌ خۆى بگرێت و جیا له‌مه‌یش تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌كرێت".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ قائانى دیدارێك له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكات.

لایه‌نه‌ شیعه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنى عێراق تووشى شكستێكى گه‌وره‌ بوون و بۆیه‌ ئێران هه‌وڵى رێكخستنه‌وه‌یان ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین