سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ كاكه‌یییان ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى جەژنى قەولتاس پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کاکەییەکانى کوردستان و عێراق دەکات و دەشڵێت، "له‌م جه‌ژنه‌دا جه‌خت له‌ پاراستنى مافه‌كانى خوشك و برایانى ئازیزى كاكه‌ییمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ى كوردستان به‌ سه‌رزه‌مینى پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ینه‌وه‌."

 

دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قه‌ولتاس له‌ هه‌موو خوشك و برایانى كاكه‌یى له‌ كوردستان و عیراق و له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ گه‌رمى پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده‌ به‌ سه‌ر به‌رن و جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت.

له‌م جه‌ژنه‌دا جه‌خت له‌ پاراستنى مافه‌كانى خوشك و برایانى ئازیزى كاكه‌ییمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان و مانه‌وه‌ى كوردستان به‌ سه‌رزه‌مینى پێكه‌وه‌یى، ته‌بایى، لێبورده‌یى، فره‌یى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ینه‌وه‌.

جه‌ژنى قه‌ولتاس له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/17

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین