وەزارەتى تەندروستى لەسەر نرخى پشکنینى کۆرۆنا بڕیاریدا تەندرووستی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، چەند بڕیارێک سەبارەت بە نرخى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە گشتى و تایبەتەکان دەردەکات و دەشڵت، بۆ نەخۆشان و بەرکەوتووان پشکنین لە نەخۆشخانەى حکومى بە خۆڕاییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (18/کانوونى دووەم/2022)، بە پێى نوسراوێکى وەزارەتى تەندروستى، کە واژۆى د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى لەسەرە، پێداچونه‌وه‌ به‌نرخی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا کراوە.

هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، له‌نۆرینگه‌كانی راوێژكاری حکومى دوای ده‌وام نرخى پشکنینى کۆرۆنا لە (40) هەزارەوە کراوە بە (20) هەزار دینار.

سەبارەت بە پشکنینى نەخۆشخانە و تاقیگە ئەهلییەکان، نرخى کەمکراوەتەوە لە (50) هەزار دینارەوە بۆ (35) هەزار دینار.

دەقى بڕیارەکانى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین