په‌رله‌مانتارێكى كورد ناوى سێ كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى كورد ئاشكراى كرد، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مسته‌فا كازمى و محه‌مه‌د عه‌لاوى و عادل مهه‌ودر بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێى عێراق كاندیدن.

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى كانوونى دووه‌م 2022 له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باس له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و پێشبینى ده‌كات به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى به‌شدارى له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیش شنگالى باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مسته‌فا كازمى و محه‌مه‌د عه‌لاوى و عادل مهه‌ودر كاندیدى حكومه‌ت.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ محه‌مه‌د عه‌لاوى به‌ر له‌ كازمى له‌ ساڵى 2020 بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید كرا بوو، به‌ڵام متمانه‌ى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست نه‌هێنا، عادل مهه‌ودریش پێشتر له‌ كابینه‌ى نوورى مالیكى له‌ 2010 وه‌زیرى شاره‌وانى بوو سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌دره‌.
.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین