ئەپڵیکەیشنەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کارا نەکراوە هەواڵ

سیهام میران-نوچەنێت

لە ساڵی رابردوو، دانانی ئەپڵیکەیشنێك بۆ فریاکەوتنی ئەو ژنانەی رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە راگەیێندرا، بەڵام تاکو ئێستا کارانەکراوە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان لە هەولێر دەڵێت: تەنیا کاری تەکنیکی ماوە.

رێکەوتی (کانونی یەکەم/2021١) دانانی ئەپڵیکەیشنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بە هاوکاری رێکخراوێکی نێودەوڵەتی راگەیێندرا، بە ئامانجی ئەوەی ئەو ئافرەتانەی رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە بە ئاسانی بتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە سکاڵاکانیان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار.

سەبارەت بە زۆرینەی ئەو ئافرەتانەی کە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، لە سەنتەری شارەکان یان دەوروبەرن؟ رائید فەرمان دەڵێت: ژمارەی نوسینگەکان بەپێی چری دانیشتوانە، دوو نوسینگەمان لەناو شار هەیە و سێ نوسینگە لە دەوربەری شار کە لە قەزاکانی (خەبات، شەقڵاوە و کۆیە) زۆرینەی سکاڵاکان لەناو شارە، دەتوانین بڵێین سەدا 70 ی سکاڵاکان لە ناو شاربوونە. 

سەبارەت بە هۆکاری کارانەبوونی ئەو ئەپڵیکەیشنەی کە ساڵی رابردوو راگەیێندرام رائید فەرمان گوتی: ئەو ئەپلیکەیشنە کە لە مانگی 12 راگەیێندرا، بەناوی (سەیڤ یوو) بوو، بە یارمەتی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی، لەو کاتی راگەیاندنییەوە هاوڵاتییان دەتوانن لەسەر مۆبایلەکانیان دایبەزێنن. ئەم ئەپڵیکەیشنە دەبێت بە هێڵی(119) وە ببەسترێتەوە. بۆیە هەندێ کاری تەکنیکی ماوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین