هەفتەى داهاتووى نەوتى سپى لە هەولێر دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرەتاى هەفتەى داهاتوو نەوتى سپى ماڵان لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر دابەشدەکرێ و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، سەرەتا لە گەڕەکە هەژارنشینەکانەوە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/کانوونى دووەم/2022)، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر بە رووداوی رایگەیاند، بریکارەکانى خۆراک ئاگادار کراونەتەوە و ئامادەکارى بکەن، سەرەتا لە گەڕەکە هەژارنشینەکانەوە دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت.

ئارى کاکەشین زیاتر روونیکردەوە، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى سپى لە ناو شارى هەولێر بە (90) هەزار دینار دابەش دەکرێ.

پێشتر وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند بوو، دەوروبەرى قەزا و شار و ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەر بەرمیلێک نەوت (55) هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام بۆ سەنتەرى پارێزگاکان نەوتى سپى (90) هەزار دینار دابەشدەکرێت. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین