وەزارەتى ناوخۆ: بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى سزاى دواکەوتنیان هەبووە دەبەخشرێن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى لێخۆشبوون بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى لە (1-11-2021) تاوەکو (15-3-2022) کە سزاى دواکەوتنیان هەبووە دەردەکات.

ئەمرۆ چوارشەممە (19/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ، کە واژۆى سامى جەلال حسێن، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى لەسەرە دەڵێت، "ئۆتۆمبێلى ژمارەکاتى کە ماوەکەى (60) ڕۆژ بووە لە (1-11-2021) دەبەخشرێن لە سزاى دواکەوتن تاوەکو (15-3-2022) بە مەرجێک گرێبەستى ئەلیکترۆنیان بهێنن." 

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو ئوتومبێلانەی کە کەوتوونەتە سزاى دواکەوتن بە هۆى تەواوبوونى وادەى تۆمارکردن پێش (2-1-2022) ئەم بەخشینە نایانگرێتەوە."

ئەم بڕیارەى وەزارەتى ناوخۆ لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە دواى جێبەجێکردنى ڕێنمایی گرێبەستى ئەلیکترۆنى ناڕەزایەتییەکى زۆرى لێکەوتەوە لە لایەن شۆفێران و خاوەن پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین