كچێك له‌گه‌ڵ دایكى و داپیره‌ى كوژران هەواڵ

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ پیاوێك له‌ شارى بابلى باشوورى عێراق كچه‌كه‌ى ده‌كوژێت و دواتر دایك و داپیره‌ى كچه‌كه‌یشى ده‌كوژێت، دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه‌یش خۆى ده‌كوژێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى دووه‌مى 2022 رووداوێك سه‌رنجى میدیاكانى عێراق و ده‌ره‌وه‌ى راكێشا، ئه‌ویش له‌ شارى بابل بوو كه‌ پیاوێك كچه‌كه‌ى كوشتووه‌ و دواتریش هاوسه‌ر و دایكى هاوسه‌ره‌كه‌ى كوشتووه‌. دواى كوشتنى ئه‌و سێ كه‌سه‌یش به‌ فیشه‌كێك خۆى ده‌كوژێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى بابل رایگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌كات و ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ى پزیشكى داد كراون، تا ئێستایش هۆكاره‌كه‌ نه‌زانروه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى هه‌مان هه‌واڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌م مانگه‌دا چه‌ندان رووداوى له‌م جۆره‌ روویان داوه‌، كه‌ یه‌كێك هه‌ڵده‌ستێت به‌ كوشتنى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى.

هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌ ساڵى 2021 ، هه‌زار و 177 رووداوى كوشتن له‌ عێراق روویان داوه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین