لە سلێمانى (42) حاڵەتى ئۆمیکرۆن تۆمارکرا تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ (42) حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسى گۆڕاو ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/كانوونى دووەم/2022) د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەى ئەمڕۆ تووشى ڤایرۆسى ئۆمیکرۆن بوونە، بەشێکیان پێشتر تووشى کۆرۆنا ببوون، هەندێکیشیان یەکەمجارە تووش دەبن.

د. سەباح هەورامى، روونیشکردەوە، پشکنینەکان لە تاقیگەی تەندروستیی سلێمانی کراون، گووتیشى، سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەى تووشى ڤایرۆسى ئۆمیکرۆن هاتوون لە نەخۆشخانەن و لە ئێستاشدا بارودۆخی تەندروستیان جێگیرە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین