بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى به‌ ئامانجێكى سیاسى دواخراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وائل روكابى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، به‌ ئامانجى سیاسى ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى به‌یاساییبوونى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان نه‌داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى دووه‌مى 2022 وائیل روكابى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، دادگاى فیدڕاڵى به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێك به‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بدات، ئه‌مڕۆ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان نه‌داوه‌.

روكابى ده‌ڵێ، “دادگا بڕیاره‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر دانیشتنى یه‌كه‌م یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دوایخستووه‌، چونكه‌ نایه‌وێ له‌م كاته‌دا بارقوڕسییه‌كى تر بخاته‌ سه‌ر دۆخى سیاسى”.

له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌ دادگاى فیدڕاڵى به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى كارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراقى راگرت، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات، كه‌چى بۆ 25ى ئه‌م مانگه‌ دانیشتنه‌كه‌ى دواخست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین