پشوەکەی سبەی ئەم شوێنانە ناگرێتەوە هەواڵ

نوچەنێت

سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەولێر، بە هۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا کرابە پشوی فەرمی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە(  19/کانونی دووەم/2022)نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە (20-01-2022) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (زانکۆ، پەیمانگە، قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان) پشوی فەرمی دەبێت.

بە پێی پێشبینییەکانی بەڕیوەبەرایەتییەکانی کەش و هەوا، لە ئەمشەوەوە لە پارێزگای هەولێر بە ناوەندی شاریشەوە بەفر دەبارێت.لەوانەیە ببێتە هۆکاری خراپی رێگاکان.  

دەقی راگەیێندراوی نوسینگەى پارێزگارى هەولێر:

بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەى بەڕێز پارێزگارى هەولێر لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە:

یەکەم/ بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.

دووەم/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.

سێیەم/ ئه‌م بڕیارانە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ناگرێتەوە

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر

2022.1.19

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین