هێرشکرایە سەر نوسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا هەواڵ

نوچەنێت

له‌ گه‌ڕه‌کی ره‌حیماوای شاری که‌رکوک، هێرشکرایە سەر ووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆکی پەرلەمانی عێراق.

ئەمشەو چوارشەممە( 19/کانونی دووەم/2022 ) بە نارنجۆکی دەستی هێرشکرایە سەر ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، بە پێی زانیارییەکان زیانی گیانی نەبووە..

رۆژی ( 9/کانونی دووەم/2022) لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق، شاخەوان عەبدوڵڵا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمان. پێشتریش نوێنەری کەرکوکییەکان بووە لە پەرلەمان.

لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشکراوەتە سەر نوسینگەو بارەگای زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە هاوپەیمانێتی ( سەدر، حەلبوسی، پارتی و هادی عامری) دان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین