پارتەكانى ئۆپۆزسيۆن و تاقيكردنەوەى هەموارکردنى دەستوورى توركيا شیکاری

نوچەنێت

سەرۆک کۆمارى تورکیا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەمیانى وتارێکیدا، پرسى دانانى چوارچێوەيەك بۆ هەڵبژاردنەكانى ٢٠٢٣  و  دەستوورێكى نوێى مەدەنى هێنایەوە بەرباس،  هەروەها دەشڵێت: وڵات پێویستى بە دەستوورێكى نوێيە، چونکە تا ئێستا تورکیا پشتى بە دەستوورەکەى ١٩٨٢ بەستووە، كە باڵادەستى و کاریگەرى سەركردەكانى كودەتەكەى ئەوكاتى پێوە دیارە. ئەنجامى ئەو گفتوگۆيانەى دەربارەى دەستوورى تورکیا، لە ماوەى ٣٩ ساڵى ڕابردوو کراوە، تا ئێستا (19) ماددەى دەستوور هەموارکراون، بەڵام توركيا دواى چەندینجار هەموارکردنى دەستوور، هێشتا سەركەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنى کێشە سياسيەكانى لەسەر ئاستى دەستوورى.

ئومێت ئۆزداغ، کە بەو دواييە لە پارتى"باشە" دورخرايەوە، ئاشكراى كرد، هەر چوار پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە چەند پرەنسيپێكى هاوبەشيان بۆ دەستوورى نوێ تورکیا دياريكردووە، بەڵام سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن، ئەو بانگەشەى ئومێتيان نە پشتڕاست كردۆتەوە، نە ڕەتیشانكردۆتەوە. بەرەى نەيارى حكوومەت، پاڵپشتى سيستەمى پەرلەمانى دەكات، وەك كليچدار ئۆغلۆى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى ئۆپۆزسيۆن دەڵێـت: ئەوە دابەشكردنى وڵاتە بۆ ديموكراتى و خۆسەپێنى.

داواكارى ئەردۆغان بۆ دەستوورێكى مەدەنى، لە ڕاستيدا بەشێكە لە ئەجێنداى چاكسازى ئيدارەكەى، هەروەها ئاڵنگاریەکیشى بۆ ئۆپۆزسيۆن لەخۆ گرتووە، لەگەڵ داواكردنى گفتوگۆكردن بۆ دەستوورێكى نوێ. پارتى جووڵانەوەيى نەتەوەيى پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو پێشنيازە راگەياندووە، جەختى لەوەش كردووە كە هاوپەيمانى گەل لەسەر بنەماى سيستەمى سەرۆكايەتیى پلانى خۆى بۆ دەستوور بونياد دەنێت، هەروەك سەرۆكى توركيا لە ميانەى داڕشتنەوەى دەستوورێكى نوێ هەوڵدەدات"ئاسانكارى بكات بۆ قۆستنەوەى ئەو دەرفەتانەى، کە گۆڕانكارييە گەورەكان لە جيهان  و ناوچەكە لە بەرژەوەندى توركيا دەيڕەخسێنن."

زۆربەى ئەو گۆڕانكارييانەى لەسەرەتاى پێكهێنانى ليژنە پەرلەمانييەكەى، كە  لە سەرجەم پارتەكان پێكهاتبوو لە دواى هەڵبژاردنەكانى ٢٠١١ و هەڵوەشاندنەوەى ليژنەكە لە  ٢٠١٣ كرا،  بريتى بوو لە ٥٩  ماددە، كە  سەرجەم لايەنەكانى ئەوكاتە لەسەرى كۆك بوون، وەک بنەمايەكى هاوبەش بۆ نووسينەوەى دەستوورى نوێ.

گفتوگۆکان دەربارەى دەستوورى نوێى تورکیا، پشت بە دوو خاڵى سەرەكى دەبەستێت، كە هەموارى دەستوورى ٢٠١٧ بۆى داناوە، بووە هۆى پشتبەستنى بە سيستەمى سەرۆكايەتى.

يەكەم: بازنەى هاوپەيمانى گەل بۆ قووڵكردنەوەى سيستەمى سەرۆكايەتيە، ويستى ئۆپۆزسيۆن لە گێرانەوەى سيستەمى پەرلەمانيیە.

دووەم: نيەتێك هەيە بۆ داڕشتنەوەى دەستووێكى هاوبەشى فرەيى و گشگتير لەسەر بنەماى ماف و ئازادييە ديموكراتيەكان، كە چۆنييەتى مامەڵەى هەموو پارتێكى سياسى لەگەڵ ئەو خاڵانە دەردەخات، ديدى تايبەتى پارتەكانيش دەربارەى داهاتووى توركيا، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێ: بۆ فراوانكردنى چالاكى سياسى لە توركيا.

لەو قۆناغەدا، هەر خۆپاراستنێك لە گفتوگۆكردن لەسەر دەستوور، جا لەبەر هەر هۆكارێك بێت، دەبێتە جۆرێک لە بەرگريكردن و خاڵى دەبێت لە هەنگاونان بۆ نووسينەوەى دەستوورێکى نوێ.

كاردانەوە سەرەتاييەكانى ئۆپۆزسيۆن بۆ داواكەى ئەرۆدۆغان ئاماژەيە بۆ هەڵسوكەوتيان لە هەنگاونەهاوێشتن بۆ نووسينەوەى دەستوورى نوێ.

روونە ئەردۆغان وەڵامى بانگەوازەكەى دانەوە، كە موژدەيەكى خۆش نەبوو نە بۆ پارتى گەلى كۆمارى، نە بۆ پارتە ئۆپۆزسيۆنەكانى تر، ئەوان لە هەوڵى پێكهێنانى هاوپەيمانيەتێکى فراوان، كە خاوەنى عەقڵيەتى جۆراوجۆرن.

سەركردەكانى ئۆپۆزسيۆن، ئێستا سەرقاڵى لادانن لە بيرۆكەى سەرەكى ئەو رێگەيەى، كە ئەردۆغان سوورە لەسەرى، يەكەم پابەندبوونە بەدەستوورى ئێستا و هاندانى گۆڕانكارييە لەو عەقڵيەتە، ئەوان پێيانوايە گۆڕينى دەستوور  دابەشكردنى ئۆپۆزسيۆن و دروستكردنى جەمسەرگيرى و بەهێزكردنى حوكمى تاكەكەسیى دەهێنێتە ئاراوە.

كليچدار ئۆغلۆش دەڵێت: پێويستە هەمووان بەر لە دەستپێكى گفتوگۆکردن بۆ دەستوورى نوێ، پابەند بین بە دەستوورى ئێستا، هەروەها جەختيشى لەسەر پێويستبوونى بێلايەنى سەرۆكايەتى کۆمار کردەوە.

 لە لايەكى تريشەوە ميرال ئەكشينار سەرۆكى پارتى "باشە"ى توركى سكاڵاى خۆى كردووە لە هەوڵەكانى گۆڕينى دەستوور و گفتوگۆكان لەو قۆناغەدا، ئاماژەى بە كاردانەوە يەك لە دواى يەكەكان كردووە، كە رەخنەكانى ئۆپۆزسيۆن زياتر چڕبۆتەوە لەسەر داهاتووە.

دەشڵێت: تەرازوى هێز لە پەرلەمان رێگە بەهيچ هاوپەيمانيیەك نادات تاكلايەنە هەموارى دەستوور بكاتەوە، چونكە ئەو كارە پێويستى بە ٣٦٠ دەنگە لە پەرلەمان، بۆيە ئەگەرى ئەوە هەيە هەردوولا دەست بەبژاردەى سيستەمەكانيان بگرن،  ئەوەش ديار نيیە ئەو گرێبەستە گەورەیە لە ئاسۆ دەركەوێت.

تەنيا رێگە كە ديارە بۆ دەرچوون لەو كێشەى ئێستا چارەسەرى جوزئييە، بۆ هاوپەيمانى نەتەوەيي، كە ئەوەش زۆر بە ئازارە، ئەگەرى بەهێز ئەوەيە كە سەركردەكانى پارتى گەلى كۆمارى هەوڵەكانيان بۆ پارێزگاریکردن لە هاوپەيمانيان، پەنا ببەنە بەر هەڵوەشاندنەوەى گفتوگۆکان دەربارەى دەستوور و تۆمەتباركردنى حكوومەت بە هەوڵدان بۆ"بەهێزكردنى سيستەمى تاكەكەسى".  ميرال ئەكشينار من وەك بۆچوونى كەسى خۆم لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕا نيم، كە گفتوگۆكان دەربارەى دەستوور تەنيا گفتوگۆى سياسى بن، بەڵكو ئەوە داواكردنى ئۆپۆزسۆنە بۆ سيستەمى پەرلەمانى بەهێز، پێويستە بەهەمان ديدگا لێى بڕوانين.

سياسەت ئاوێتەبوونێكە دەخولێتەوە لە نێوان پلانى لايەنە ناكۆكەكان و ململانێى نێوانيان، بەڵام راپرسى دەستوورى پێويستە بۆ پێشبڕكێى ديموكراسى و ديدگاكان بێت، لە پێناو چەسپاندنى داهاتووێكى گەشتر بۆ توركيا.

ئەگەر رەتكردنەوەى ئەو پێشبڕكێيەىي پەيوەستە بە داهاتووى وڵات، ترس بێت لە تووشبوونى بەرژەوەندى حكوومەت، ياخود پارتى فەرمانڕەوا، دەبێتە بەرگرى و ترسنۆكى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین