عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ كراون، ده‌ركه‌وتووه‌ هیچیان په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ نییه‌. به‌رپرسانى عێراقیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ تیرۆریستى نیین و سیاسیین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "ئه‌وەى لێكۆڵینه‌وه‌كان پێیگه‌یشتوون ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نجام دراون، تیرۆریستى نیین و په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ نییه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "میلیشیا ده‌سترۆیشتووه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌و هێرشانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌توانرێت بگوترێت هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌رپرسن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكا و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ترى هاوپه‌یمانان".

جیا له‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ چاودێرانى سیاسیش له‌ راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید به‌شدارییان كردووه‌ و ئه‌وانیش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م هێرش و ته‌قینه‌وانه‌ له‌م دوو هه‌فته‌ی دواییدا روویان داوه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ نییه‌.

ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى ده‌ڵێ، "ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ سیاسین نه‌وه‌ك تیرۆریستى، له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكى ده‌ستڕۆیشتوو ئاراسته‌ى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى ده‌كرێن، كه‌ ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى و پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له‌گه‌ڵیان رێكنه‌كه‌وتوون".

شه‌مه‌رى ده‌شڵێ، "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌ تایبه‌ته‌كان زانیارى و به‌ڵگه‌ى ئه‌وتۆیان هه‌یه‌ كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ سیاسیین، گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانیان له‌پشته‌وه‌ نییه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین