وەزارەتى کشتوکاڵ هەموو جۆرە مریشکێکى هاوردەکراوى قەدەغە کرد
نوچەنێت:
بە گوێرەى ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ، کە چەندین بڕیار نوێ لەخۆ دەگرێت، ئه‌نجومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبووه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا حەوت بڕیارى نوێ لەبارەى پڕۆژەکانى پەلەوەر و ڕاگرتن و قەدەغەکردنى مریشکى هاوردەکراو بۆ ناو هەرێمى کوردستان.
دەقى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو:
1. جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی مریشكی هاورده و به‌ستو به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له‌ته‌واوی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كرێت.
2. هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌رهه‌می قاچاغ و نایاسایی له‌بازاڕه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به‌سه‌رپه‌رشتی خودی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
3. بڕیاردرا به ڕاگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی پارچه‌كانی مریشكی هاورده‌كراو، له‌بڕی ئه‌مه خاوه‌نی سه‌ربڕخانه‌كانی كوردستان راسپێردران كه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ پركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاو گرتنی خواستی برانده بیانیه‌كان.
4.: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی و به‌رهه‌می ده‌واجن و سه‌ربڕخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌فته‌ی داهاتودا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن بۆ ناساندنی ستیكه‌ر وباركۆدی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رهه‌می سه‌ربڕخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته بواری جێه‌به‌جێ كردنه‌وه كه‌ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێك بۆ پارێزگاری و ناساندنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆیی به كوالێتیه‌كی به‌رز و نرخێكی گونجاو بۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
5. وه‌زیر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد له ناو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچونی هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی له پرۆژه‌كانی مریشكی گۆشت و كارگه‌كانی ئالیك و سه‌ربڕخانه‌كان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵی و ڤێترنه‌ری پارێزگاكان بۆ كاروباره‌كان.
6. تاكیدكردنه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر نرخی كاره‌با بۆ پرۆژه گرنگه‌كانی په‌له‌وه‌ری و پرۆژه‌كانی كشتوكاڵی دوای پشتگیری كردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت.
7. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له نوسراوێكی فه‌رمیدا داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات كه له پێناوی گرنگی دان و پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می ناوه‌خۆی گشتاندن بكات وه‌زاره‌تانه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار، كه به‌رهه‌می كێلگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان بكڕنه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment