چوار ده‌زگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى ته‌میمى شاره‌زا له‌ كاروبارى یاسایى رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دادگا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادگه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24 ى كانوونى دووه‌مى 2022 عه‌لى ته‌میمى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌ پرۆسه‌ى قبووڵكردنى كاندیده‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر كاندیدێك داواكارییه‌كه‌ى يپێشكه‌ش ده‌كات، وردبینى له‌ ژیاننامه‌ و ره‌فتارى ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش له‌ لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كى په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت".

ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه‌ له‌ وردبینیه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن بریتین، له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادگه‌رى و دادگا. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى سه‌رۆك كۆمار له‌ خوله‌كانى رابردوو، چه‌ندان كاندید دوورخراونه‌ته‌وه‌.

له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌م خوله‌ى ده‌رفه‌تى تۆماركردنى به‌ كاندیده‌كاندا، له‌ نێو كاندیده‌كانیش ژماره‌یه‌ك كورد هه‌یه‌ كه‌ دیارترینیان هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى و به‌رهه‌م ساڵح كاندیدى یه‌كێتییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین