وەزارەتى دارایى: سبەى مووچەى مانگى یەک دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، ڕۆژى سێشەممە  داهاتوو دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022) دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/کانوونى دووەم/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، سبەى ڕۆژى سێشەممە (25-1-2022)، دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەک دەکەن.

سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى باسى لەوەشکردووە، مووچەى مانگى یەک بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێ و وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت، ڕۆژانى داهاتووش خشتەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو 20ـى کانوونى دووەم، وەزارەتى دارایى بە دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان کۆتایى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى (12)ى (2021) هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین