عێراق  ملیۆنێك و 500 هه‌زار چه‌كدارى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موختار موسه‌وى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، ژماره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، كه‌ زۆرێكیان بندیوارن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى كانوونى دووه‌مى 2022 موختار موسه‌وى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه‌ له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌گرێت و پێیوایه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له‌ناو سوپاى عێراق هه‌یه‌.

موسه‌وى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان زیاتر له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه‌، به‌شێكى زۆریان بندیوارن كه‌ له‌ عێراق به‌ "فه‌زاییه‌كان" ناو ده‌برێن.

ده‌شڵێ، "هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانى سوپا بازرگانى به‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن".

هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى موختار موسه‌وى پێیوایه‌ گه‌نده‌ڵى له‌ سوپا وایكردووه‌، پێشبینى رووداوى خراپى ئه‌منى بكرێت، پێیوایه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى چه‌كدار له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى تر بێت ئه‌وا هۆكارێك ده‌بێت بۆ به‌هێزبوونى ده‌وڵه‌ته‌كه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین