وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان دیاری کرا کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (25)کانوونی دووەمی (2022)دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم کراوە،  بڕیاریشە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە نوچەنێتی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لة وەزارەتی دارایی بە ئێمە گەيشتووە مووچەی وەزارەتەکەمان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەدیاريکراویش رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەبێت.

بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، مانگانە بەغدا تەنیا (200)ملیار دینار دەنێرێت، ئەوەی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆیی و نەوت دابینی دەکات.

هەموو مانگێک لە  (25) مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت بەڵام تەنیا لە مانگی رابردوو نەبێت کە بە هۆی پشووەکانی سەری ساڵی نوێوە مووچە هەفتەیەک دواکەوت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین