وەزیرى دەرەوەى ئەرمەنستان بۆ نێچیرڤان بارزانى: سوپاسى هەرێمی كوردستان دەکەین بۆ ئەو گرنگییەی بە پێكهاتەی ئەرمەنیان داوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئارتاک ئاپیتۆنیان جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەرمەنستان کرد، کە تێدا نێچیرڤان بارزانى كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەرمەنستانی لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتیان لە هەولێر و ناوەندێكی ڕۆشنبیریی ئەرمەنی لە قەڵای هەولێر، لەگەڵ كاركردن بۆ كردنەوەی گەشتیی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە بەغدا و هەولێرەوە بۆ یەریڤان، بە هەنگاوێکى گرنگى وەسفکرد.
هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئەرمەنستان، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئەرمەنستان، كردنەوەی باڵیۆزخانەیان لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتییان لە هەولێر، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بوارەكانی خوێندنی زانكۆیی، تەكنەلۆژیا و كشتوكاڵدا، هەروەها دۆخی ڕەوەندی كوردی لە ئەرمەنستان و پێكهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كرد.
ئارتاک ئاپیتۆنیان، ئامادەیى وڵاتەکەشى دەربڕى دروستکردنى پەیوەندییەکى باشتر لەگەڵ کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها سوپاسی هەرێمی كوردستانیشى كرد بۆ ئەو گرنگییەی بە پێكهاتەی ئەرمەن دراوە كە توانیویانە لە پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتییان هەبێت و كەنیسەیان بكەنەوە و مافەكانیان پارێزراو بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment