نووسینگەى محەمەد حەلبووسى مووشەک بارانکرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نووسینگەى محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە پارێزگاى ئەنبار ئەمشەو مووشەک بارانکرا.

ئەمشەو سێشەممە (25/کانوونى دووەم/2022)، ماڵپەڕى (ئاڕتى) عەرەبى ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چوار کاتیۆشە ئاراستەى نووسینگەى محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کرا.

بەپێى چەند سەرچاوەیەک ئەمنى تا ئێستاهیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى ئەو کاتیۆشانەى ئاراستەى نووسینگەى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کراوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، کە لەڕۆژى نۆى ئەم مانگە، پەرلەمانى عێراق دواى هەڵبژاردنى دەى ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردوو یەکەم دانیشتنى ئەنجام دا، کە تێیدا دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان هەڵبژێردران و محەمەج حەلبووسى بۆ جارى دووەم بە سەرۆکى ئەو پەرلەمانە هەڵبژێدرایەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین