مسرور بارزانى ئیدانەى هێرشەکەى سەر شوێنى مانەوەى محەمەد حەلبووسى دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەى هێرشەکەى دوێنێ شەوى ڕابردووى شوێنى مانەوەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەکات و بە پێشهاتێکى مەترسیدار ناو دەبات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/کانوونى دووەم/2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتى، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سه‌ر شوێنی مانەوەى محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەم.

مەسرور بارزانى، لەبەشێکى ترى توویتەکەیدا لەبارەى ئەم رووداوە دەشڵێت، ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاندووە، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

جێگەى ئاماژەپێدانە، درەنگانى دوێنێ شەو سێ کاتیوشە ئاراستەى شوێنى مانەوەى محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین