وەزارەتى دارایى (100) هەزار دینار بۆ کەمئەندامان خەرج دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان لە برى کەمئەندامى دەرماڵەیەکى (100) هەزار دینارى بۆ کەم ئەندامان خەرجدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/کانوونى دووەم/2022)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى ئاوات جەنابى نورى، وەزیرى دارایى لەسەرە، ڕێنمایی دارایی ژمارە (3)ی (2022) تایبەت بە دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی، دەرکرد.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، بەپێی یاسای چاکسازی، دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی بە ڕێژەی 50%ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەر خەرج دەکرێ، بەڵام نابێت لە (100) هەزار دینار زیاتر بێ.

هەروەها دەشڵێت، دەرماڵەکە بەپێی ڕێژەی کەمئەندامی دەبێت، کە لەلایەن لیژنەی  پزیشکی پسپۆڕ بەپێی ڕێنوێنییەکان بڕیاری لێدراوە.

لە بەشێکى ترى نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى دا هاتووە، لەکاتی خانەنشینکردنی فەرمانبەری کەمئەندام بڕی 100هەزار دیناری وەکوو هاوکاری بۆ خەرج دەکرێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین