هەسەدە: تا ئێستا (3500) چەکدارى داعش خۆیان بەدەستەوەداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

هێزەکانى سووریاى دیموکرات سەبارەت بە ئۆپراسیۆنى ئازادکردنى گرتووخانەى سەناعە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەشێکى زۆرى گرتووخانە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هێشتا زیاتر لە (60) چەکدارى داعش خۆیان بەدەستەوە نەداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/كانوونى دووەم/2022)، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دواین زانیارییەکانى لەسەر کۆنترۆڵکردنى گرتووخانەى سناعە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرا کرد.

هەسەدە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، دواى کۆنترۆڵکردنەوەى گرتووخانەکە لەلایەن شەڕڤانان، تا ئێستا (3500) چەکدارى داعش خۆیان ڕادەستکردووە، کە لە شەڕەکەدا چووبوونە پاڵ چەکدارە بەکرێگراوەکان.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى هەسەدە هاتووە، هێشتا هەندێ لە چەکدارانی داعش خۆیان رادەستنەکردووە کە مەزەندە دەکرێت 60 بۆ 90 چەکداربن، هەوڵدەدەن بەرگریی بکەن، ئەگەرچى هێزەکانى سووریاى دیموکرات چەندجارێک داوایان لێکردوون خۆیان بەدەستەوە بدەن، بە پێچەوانەوە بە تووندی رووبەڕوویان دەبینەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین