وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق خرایه‌ مامه‌ڵه‌ى سیاسییه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى كرد موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پێشنیارى پێدانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ فه‌تح داوه‌، له‌به‌رانبه‌ر وازهێنان له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ له‌ لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كرد، له‌ دانوستاندنه‌كانى سه‌در و عامرى، سه‌در پێشنیارى پێدانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح داوه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وا داواى لێكردوون په‌یوندى له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى فه‌تح عه‌لى فه‌تلاوى باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستبه‌ردارى نوورى مالیكى نابێت، چونكه‌ كورسى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى شایسته‌ى سێ وه‌زاره‌ته‌.

جێى سه‌رنج وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ یه‌كێك له‌ پۆسته‌ گرنگه‌كان ده‌درێت و سه‌در بۆ هاوپه‌یمانییه‌ك پێشنیارى ده‌كات كه‌ خاوه‌ن میلیشیان و تۆمه‌تبارن به‌ تێكدانى ئاسایشى ناوخۆى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین