فرۆكه‌وانى عێراق دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى گه‌شته‌كانى ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى گشتى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى عێراق دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ زیانى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى خزمه‌ت بووه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28 ى كانوونى دووه‌مى 2022 به‌ شه‌ش مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر رێڕه‌وى فڕین له‌ فڕۆكه‌خانى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یان ئه‌نجام دراوه‌.

كۆمپانیاى گشتى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى كه‌ زیانى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى خزمه‌ت بووه‌".

ماوه‌ى سێ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كان و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌نجام ده‌درێت. میلیشیاكانى شیعه‌ى سه‌ربه‌ ئێران له‌و دیارده‌یه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین