نازانرێت سه‌در به‌ چ ئامانجێك سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو رۆژى پێنجشه‌ممه‌ سه‌در له‌ به‌غدا دیدارێك له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌نجام بدات، به‌ڵام بێ هیچ دیدارێك به‌غداى جێهێشت و سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ عامرى ده‌ڵێ، "نازانرێت سه‌در له‌ به‌غدا چى كردووه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى كانوونى دووه‌م به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، سه‌در گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌جه‌ف بێ ئه‌وه‌ى هیچ دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "سه‌در چاوه‌ڕوانى ده‌كرد له‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى په‌یوه‌ندییه‌كى بۆ دانوستاندن پێبگات". كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى له‌ نووسینگه‌ى هادى عامرى ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوان ده‌كرا سه‌در په‌یوه‌ندى بكات به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نه‌كرد".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "سه‌در هیچ دیدارێكى نه‌كردووه‌ و نازانرێت بۆچى سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌".

ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و حه‌سه‌ن عه‌زارى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در سه‌ردانى به‌غدایان كرد، ئێواره‌ی دوێنیش سه‌در به‌غداى جێهێشت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین