ئەردۆغان سەرۆكى دەستەى ئامارى تورکیاى لە پۆستەكەى دوورخستەوە
نوچەنێت:
لەسەرەتاى ئەو مانگە سەرۆكى دەستەى ئامارى توركيا داتاى هەڵاوسانى ئابووریى وڵاتەكەى بڵاوكردەوە، دواى ئەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان، بە بڕيارێكى فەرمى لە پۆستەكەى دوورى خستەوە.
ئەمڕۆ شەممە (29ى كانوونى دووەمى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، سەعيد ئيردال، سەرۆكى دەستەى ئامارى توركيا، لەسەرەتاى ئەو مانگە داتاى هەڵاوسانى ساڵانەى تورکیا بڵاوكردەوە، لە دواى ئەو کارەى، ڕاستەوخۆ ئەردۆغان بە بڕيارێكى سەرۆكايەتى لە پۆستەكەى دوورى خستەوە، ئيرهان چينينكاياى جێگرى سەرۆكى دەستەى رێكخستنى بانكەكانى توركياى لە شوێنى دانا.
پێشتريش ئۆپۆزيسيۆنى توركيا، رەخنەى لە داتاكان هەبوو، كە ئەو ژمارەيە زۆر لە (36,1%) زياترە، لە (19) ساڵى رابردوو بەرزترين داتا بوو.
دەربارەى لادانى سەرۆكى دەستەى ئامارى تورکیاش، ئەردۆغان هيچ روونكردنەوەيەكى لەسەر ئەو بڕيارەى نەدا.
بەهۆى دابەزينى بەهاى ليرەى توركى، ئەردۆغان بەردەوام گۆڕانكارى لە پۆستەكانى پەيوەست بە كاروبارى ئابوورى وڵاتەكەى دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment