زاملى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كات، كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى سیڤى كاندیده‌كانى پۆست سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام ده‌درێت.

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌مى 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى سیڤى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار، حاكم زاملى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

جگه‌ له‌ زاملى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى خوێندنى باڵا و سه‌رۆكى ده‌سته‌ده‌ستپاكى و بریكارى پێشكه‌وتوو له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادگه‌رى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاشكراى ده‌كات ژماره‌ى كاندیده‌كان 26 كه‌سن.

به‌پێى بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو درا، رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 31ى كانوونى دووه‌م، ناوى ته‌واوى كاندیده‌ قبووڵكراوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین