تەندروستى هەولێر لە بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن هۆشدارى  دەدات تەندرووستی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى هەولێر ئاشکراى دەکات، لەگەڵ هاتنى شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنا بۆ هەرێمى کوردستان، ڕۆژانە هاووڵاتییەکى زۆر تووشى ئۆمیکرۆن دەبن.

ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، بژار مووسا، وتەبێژی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، لە ئێستا ڕێژەى تووشبوون بە (ئۆمیکرۆن) گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان زۆر بووە.

د. بژار مووسا زیاتر روونیدەکاتەوە، رێژەی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن زۆرە و بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، داوا لە خەڵک دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن، بەداخەوە ژمارەیەک کەم لە هاووڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکان دەبن.

ئەو ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوە لە کاتى تووشبوون بە کۆرۆنا سەلامەت بن، دەبێ هەموو کەسێک ڤاکسین وەربگرێت، چونکە هەموو ئەو تووشبووانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە، ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین