ئەحمەد کامەران: لە هەر دێڕێکی رۆمانەکانم دڵۆپە فرمێسکێک دەڕژێت کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەحمەد کامەران، نوسەرێکی گەنج و قوتابی زانکۆیە، رۆمانی کچێکی مردووی بڵاو کردەوە پێشتریش چەند رۆمانێکی تری کورتی بە هەردوو شێوازی (pdf)کاغەز بڵاو کردوۆتەوە.

ئەمڕۆ (29/کانوونی دووەم/2022) ئەحمەد کامەران نوسەر و چیرۆکنوس دەربارەی رۆمانی نامەی کچێکی مردوو لە لێدوانێکی تایبە بە نوچەنێت گوتی، "نامەی کچێکی مردوو یەکێکە لەو بەرهەمانە، کە لەساڵی (2021)بە شێوەی دیجیتاڵی هاتبووە وەشان، لەسەر ماڵپەری کوردپیدیا، کە لە (65)لاپەرە پێک دێت، بە قەبارەی (20-14)سم.هاوکات لە پڕۆژەم دایە کە ئەم بەرهەمەشم هاوشێوەی بەرهەمەکانی دیکەم  لەسەر ئەرکی خۆمان بەشێوەی کاغەزیش لە کتێبخانەکان بەردەستی بخەم بۆ خوێنەران".

ئەحمەد کامەران گەنجێکە تا ئێستا چەند رۆمانێکی کورتی بڵاو کردووەتەوە بەناوەکانی(نامەی کچێکی مردوو، پەپوولە باڵشکاوەکان، جەنگ لەگەڵ مەرگ و ژیاندا) دوو بەرهەمی تریش کە دەچنە چوارچێوەی چیرۆکەوە، تایبەتمەندی ئەو نوسەرە گەنجە ئەوەیە جگە لە چاپی کاغەز کە لەسەر ئەرکی خۆی بۆ کتێبەکانی ئەنجامی دەدات بەشێوازی ئەلیکترۆنی و (pdf)لە کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکان بڵاویان دەکاتەوە.

رۆمانی کچێکی مردوو دوایین کاری ئەحمەد کامەرانە، لە مانگی رابردوو بڵاو کرایەوە ئەوەی وەک تێبینی دەکرێت لەسەر رۆمانەکە خوێنەرانی سەرووی (18)دەبێت، دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەڵێت "نامەی کچێکی مردوو زۆر ئاڵۆز و خەمناکە، چونکە باس لە ژیانی کچێکی کورد دەکات کە دەکەوێتە تەڵەی خۆشەویستی کوڕێکەوە ، لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە، بە باشم زانی ئاماژە بە تەمەنی دیاریکراو بکەم بۆ خوێندندوەی، هۆکارەکەی بۆ ئەوەیە کە وشە و دەستەواژەی سێکس لە نێو رۆمانەکەدا بوونی هەیە، بەڵام لە پاشان بۆم دەرکەوت بێسودە، چوونکە خوێنەرمان هەبووە تەمەنی شازدە ساڵانە، هەستاوە بەدابەزاندنی رۆمانەکەم بۆ خوێندنەوە".

ئەحمەد کامەران سەبارەت بە جیاوازی لە نێوان رۆمانەکانی گوتی "ناتوانم جیاوازی لە نێوان بەرهەمکانم دا بکەم ، ک بڵێم کامیان، لەوی دیکەم باشترە، دەتوانم ئاماژە بەوەدا بکەم، کە هەربەرهەمێکم لە ماوەی ئەو چوارساڵەی زانکۆم  بڵاوکردووەتەوە، روداو گەلێکی گەورەو تراژیدی لەپشتی بەرهەمەکانم بووە، بەرهەمە ئەدەبییەکانی من زۆر کورت و سامناکن و سەرجەمیان باس لە گەنج دەکات لە سەردەم و بارودۆخی جیاوازا ، هەر وەکو بەشێکی خوێنەرو هەوادارەکانم ئاماژەیان پێداوە، لەهەر دێریکی بەرهەمەکانمان دڵۆپێک فرمێسک دەڕژێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین