وەزارەتى تەندروستى مردنى سێ هاووڵاتى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر ئامارى کۆرۆناى (24) کاتژمێرى ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و مردنى سێ هاووڵاتى بەو ڤایرۆسە ڕادەگەیێنێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (29/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە ماوەى (24) کاتژمێرى ڕابردوو، "(4339) هەزار پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاووڵاتى ئەنجامدراوە، (592) تووشبووى نوێ تۆمارکراوە."

وەزارەتى تەندروستى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى ئاماژە بەوەدەکات، "لە (24) کاتژمێرى ڕابردوو (717) هاووڵاتى چاکبوونەتەوە لە نەخۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا، (3) هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە."

ڕاشیگەیاند، "لە پارێزگاى هەولێر زۆرترین حاڵەت تۆمارکراوە، (236) هاووڵاتى تووشى ئەم ڤایرۆسە بوونە، لە پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمانیش هیچ حاڵەتێکى تووشبوون تۆمار نەکراوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین