بۆچی سعوودیه و توركیا لێك نزیك ده‌بنه‌وه؟
نوچەنێت:
ئاماژه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ری ده‌خه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان سعوودیه و توركیا وه‌ك دوو هێزی ركابه‌ر له‌سه‌ر ململانێی سه‌ركردایه‌تی سوننه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌و گۆڕانكارییه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان توركیا و سعوودییه و جوگرافیای سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز هۆكاره‌كه‌ی بۆ زیادبوونی ململانێی نێوان ئيمارات و سعودیه بێت، بۆیه ریاز پێوییستی به‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی به‌هێز بكات، توركیاش به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری پێويستى به سعوودیه هەيە، ئه‌وه‌ش واده‌كات بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ توركيا به‌هێز بكاته‌وه.
جووڵه دیپلۆماسییه‌كان
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه ناوچه‌ییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی دەستى پێكردووە، له ساڵی رابردوو به‌رپرسانی سعوودیه و توركیا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز و گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا، ئه‌و هه‌نگاوانه خواستی هه‌ردوو وڵاتی بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات زیاد كرد.
مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له (18) مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆزبه‌كستان چاوی به فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه كه‌وت، رۆژی دواتر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رپرسانی سعوودیه و توركیا له چه‌ندین بۆنه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان هه‌بوو، له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ماجد بن عه‌بدوڵا قه‌سبی و فوئاد ئه‌قتای، جێگری سه‌رۆكی توركیا كۆبوونه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌ردۆغان هه‌بوو، كە له مانگی داهاتوو بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شا سەلمان سه‌ردانی ریاز بكا. كۆبوونەوەى هەردوو سەرۆك په‌یوه‌ست به پرسی ئابووری نێوانيان زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ريشی له‌سه‌ر پرسی ئه‌ندامانی ئیخوان موسلمین له توركیا و پاڵپشتیان بۆ قه‌ته‌ر و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كه تۆمه‌باره به پاڵپشتی كوشتنی جه‌مال خاشقچی له (2018) دەبێت.
جۆرجیۆر كافیرۆ لێكۆڵه‌ر پێی وایه، "هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی ئه‌و دواییه‌ی وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نی هاوكاری كه‌نداو، پاڵنه‌رێكه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سعوودیه." له‌دوای لووتكه‌ی عولا كه بووه هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر و سعوودیه، قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ده‌وحه له‌سه‌ر حیسابی ریاز نابێت، بۆیه توركیا هه‌وڵده‌دات سوود له‌و بارودۆخه نوێیه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو وه‌ربگرێت.
پێویستی ئه‌و دوو وڵاته بۆ قۆناغێكی نوێ له‌و ناوچه‌یه، دەرفەتى بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و سعوودیه ره‌خساندووه.
گرنگیدانی سعوودیه به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌وانه‌یه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ریاز بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، فراوانبوونی هه‌ژموونی دیپلۆماسی ئه‌بوو زه‌بی بێت، كه هاوپه‌یمانیی كلاسیكی سعوودیه‌يە.
به‌م دواییەش ئیمارات پەيوەندى له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی كرده‌وه، سه‌ردانی محه‌مه‌د بن زاید له (24) تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، كه ماوه‌ی (10) ساڵ بوو دیداریان نه‌بوو، لەو كۆبوونەوە (10) رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان له بواری ژینگه و وه‌به‌رهێنان و وزه واژۆكرد، ئیمارات سندوقێكی دامه‌زراند به بڕی (10) ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنانی ستراتیژی له توركیا، كاريگەرى لەسەر پەيوەندى وڵاتانى ناوچەكە لەگەڵ توركيا دەبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له (19)ی ئه‌و مانگه توركیا به بڕی پێنج ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی دراوی له‌گه‌ڵ ئیمارات كرد، له مانگی داهاتووش ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌بوو زه‌بی ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌بوو زه‌بی بۆ جه‌ختكردنه له‌سه‌ر گرنگیدان به كاروباری ئه‌و ناوچه‌یه گرنگه، كافیرۆ پێی وایه، "ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی نێوان ریاز و ئه‌بوو زه‌بی له ساڵی رابردوو سه‌ركردایه‌تی سعوودیه‌ی هاندا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ئاسایی بكه‌نه‌وه."له‌وه‌شه‌وه روون ده‌بێته‌وه سه‌ركردایه‌تی سعوودیه مه‌ترسی هه‌بوو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیمارات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه خواستی پێشبڕكێ و ململانێی له‌گه‌ڵ زیاد بكات.
ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی ریاز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئیمارات لای توركیا له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی ئابووری بێت، به‌ڵام به مه‌رجی كه‌متر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌شێكه له‌و رێكارانه‌ی شانشینی سعوودیه له ماوه‌ی رابردوو بۆ رێگری له هه‌ژموونی ئیمارات گرتییه به‌ر، يەكێكيش لە رێكارەكان ناچاركردنی كۆمپانیا بیانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یان له سعوودیه، باره‌گایان له ساڵی (2023) ده‌بێت كاره بارزگانییه‌كانیان له ناو سعوودیه بێت.
هه‌روه‌ها سعوودیه هه‌واڵده‌دات له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ری مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان رووبەڕووى وڵاتەكەى دەبێتەوە بكات، يەكێك لە چارەسەرييەكان ئەوەيە بۆ رێگرى لە هێرشەكانى دەكرێتە سەرى سعوودیه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان لە ئەنقەرە دەکڕێت، توركیاش خاوه‌نی جۆری پێشكه‌وتووی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه له جیهان، سه‌ركه‌وتنی فڕۆكه‌كانی له شه‌ڕی لیبیا و ئه‌سیوبیا ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات بایه‌خی زیاتر به رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بدات، به‌رده‌وامیش ره‌خنه له دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له سعوودیه ده‌گرێت، بۆیه سعوودیه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا پارێزگاری له ئاسایشی خۆی بكات، به‌وه‌ش پشتبه‌ستنی به ئه‌مه‌ریكا كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌نقه‌ره پێویستی به دراوسێیەکانیەتى
لەلايەكى ترەوە خودی توركیا رووبه‌ڕووی ئاڵنگه‌ری گه‌وره‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت گۆڕانكاری له ستراتیژییه‌تی خۆی له‌و ناوچه‌یه بكات، چونكە قه‌یرانی ئابووریی و شه‌ڕی سووریا، له‌ناوخۆی توركیا ئاكپارتی رووبه‌ڕووی تووڕه‌یی كردۆتەوە، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی ئایینده ئاماده ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌نقه‌ره مه‌ترسی له په‌یوه‌ندی سه‌ربازی نێوان یۆنان له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می به‌رگری له سعوودیه كشانده‌وه، ئه‌سینیا سیسته‌می به‌رگری پاتریۆتی له سعوودیه جێ‌گير كرد، هه‌ردوولاش له‌گه‌ڵ یۆنان مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان هه‌بوو.
لە ماوەى رابردووش كۆمپانیای (قه‌ته‌ری بۆ پتڕۆڵ) لەو ناوچانەى قوبڕسى يۆنانى كە توركيا داواى دەكات پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (ئیكسۆن مۆبیل)، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌لای توركیا دروستكرد بوو لەوەى هه‌ژموونی یۆنان به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو زیاتر بێت، بۆیه توركیا هه‌نگاوی پێویستی بۆ رێگرى لە هەژموونى یۆنان گرته‌به‌ر، راستەوخۆ بە سیاسه‌تی ستراتیژی ده‌ره‌وه‌ی خۆی داچۆوه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به شانشینیه‌كانی كه‌نداو و میسر.
دواى ئەو هەنگاوانە، لیره‌ی توركی له كۆتایی ساڵی رابردوو له (44%) به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌ڕایه‌وه، چونكە وڵاتانی كه‌نداو له بواری وه‌به‌رهێنان توانای گه‌وره‌یان هه‌یه ده‌توانن زۆربه‌ی كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی جلوبه‌رگ و گه‌شتیارییه، پێشتریش په‌یوه‌ندی ئابووری نێوان ریاز و ئه‌نقه‌ره به‌هێز بوو، توركیا سوود له ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌بینێت، ئه‌و ئابلوقه رانه‌گه‌یێندراوه‌ی له سعوودیه‌ش له‌سه‌ر كاڵای توركی هه‌بوو هه‌ڵده‌گیرێت.
گۆڕانكارييەكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه توركیا له چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانە بۆ كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی وڵاتانی عه‌ره‌بیيە. له مانگی ئازاری (2021) بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نقه‌ره كۆتوبه‌ندی خسته راگه‌یاندنكارانی ئۆپۆزیسیۆنی میسری و رێگه‌ی له هه‌ندێك كه‌ناڵ گرت هێرش بكه‌نه سه‌ر به حكومه‌تی ميسر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌بری ململانێی توند و سیاسه‌تی دوژمنكارانه، هه‌وڵه دیپلۆماسیییه‌كانی سعوودیه و توركیا له‌و قۆناغه نوێیه‌ی ناوچه مۆركێكی پراگماتی و هه‌ماهه‌نگی رێژه‌یی هەبوو، بەڵام بەهۆى گه‌یشتنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان به كورسی پادشایه‌تی كە لە دۆسيەى كوشتنى جەمال خاشقچى گلاوە، ئه‌گه‌ر هه‌یه پارێزگاریی له‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه ئه‌سته‌م بێت، چونكە دوو وڵاته‌ی قووڵتركرده‌وه، به‌ڵام هێشتا چاوەڕوان دەكرێت هه‌ردوو وڵات ئاراسته‌یه‌كی پراگماتیانه‌تر له ناكۆكییه‌كی پێشوو په‌یڕه‌و بكه‌ن.
هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی كه تا ئێستا به‌رده‌وام كارى لەسەر دەكرێت، ده‌كرێت له داهاتووش هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام پەرە بە پەيوەندييەكانيان بكەن، به‌و پێیه‌ی دۆخى ناوچەكە دەخوازێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیی و ئامانجه سیاسییه‌كانی نێوان بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment