ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: تورکیا لە جەنگی ئێران هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
بەگوێرەی شیکارییەکی ڕۆژنامەی هارتزی ئیسرائیل تیشکی خستۆتە سەر وتارەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە کاتی بەردەوامی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئیران و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە پێشکەشکی کردووە و بە "ستراتیژییەکی گەورەی ئامانجی تورکیا لە داهاتوو" ناوی دەبات.
لەو ڕۆژنامەیەدا شیکارییەکی زڤی بارێل، ڕۆژنامەنووس بڵاوکراوەتەوە کەتیایدا باس لە دەسەڵاتی ئەو دواییانەی تورکیا لە سووریا و لوبنان دەکات کە چۆن پێگەی ئیسرائیل لەو ناوچەیە کەمکراوەتەوە و بەتایبەت لێدوانەکانی ئەردۆغان چۆن توانیوتی ببێتە "بەرێوەبردنی پلانی نوێی تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە بە سەرکردایەتیی تورکیا و کەمبوونەوەی خاڵەکانی ئیسرائیل".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەردۆغان لە وتارێکیدا گوتی، "ئاسایشی تورکیا بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی حەلەب و شام دەستپێدەکات، ئاسایشی تورکیا بە ئاسایشی بەیروت دەستپێدەکات، چاو لەو پێشهاتانەی لە وڵاتانی براماندا ڕوودەدەن داناخەین، دەستبەرداری براکانمان نابین لەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان."، لە ئێستادا ئیسرائیل بۆتە هەڕەشە هەم بۆ هەموو هاووڵاتیانی جیهان و هەم بۆ سەر ناوچەکەمان بەگشتی.
بەتایبەت ئەو وتارەی ئەردۆغان کاردانەوەی زۆری هەبووە لەنێو ئیسرائیل لێكەوتەوە، بارێل لە شیکاریەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر و دەڵێت، تورکیا پلانێکی هاوپەیمانی کلتووری و مێژووی ئامادەکردووە، بەتایبەت لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا مەبەستێکی ستراتیژی گەورەی لە پشتە.
نیگەرانییەکانی لوبنان بۆ ئیسرائیل گەورەن
پرۆسەی دانوستاندنەکانی لوبنان ئیسرائیلی نیگەران کردووە، تەلئەبیب دەیەوێت لە پرۆسەی دانوستاندنی سووریاش بەشداربێت لە گفتوگۆکان، چونکە نیگەرانن لەوەی ئەمەریکا رێگەنادات بەبوونی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە سووریا. هاوکات لە ئەگەری هەر رێککەوتنێکی دیپلۆماسی لە دانوستاندنەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بەواتای ئەوە دێت ئیسرائیل پێویستە دەستبەرداری خاکی سووریا بێت.
ئەردۆغان پەیامی ئاشکرای ئاراستەی ئیسرائیل کردووە
ئیسرائیل هیچ نییەتێکی نییە دەستبەرداری لوبنان بێت، بەوهۆیەشەوە لەهەر ڕووداوێکی نوێ لەو ناوچەیە ڕوودەدات ئەردۆغان بە ئاشکرا لە پاڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا وەستاوە و پشتیوانی دەکات، بەمەش پەیامێکی ڕوون بە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەدات. بەگوێرەی ئەمەش رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەم دووانەدا نییە، بەڵکو دەبێت پەرژەوەندییەکانی سووریاش لەو رێککەوتنە پشتگوێ نەخەن.
لەو شیکاریەدا ئەمەش ئاشکرا کراوە کە ئەردۆغان لەپشت پەردەکان هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی دووبارە جەنگی ئێران دەستپێنەکاتەوە، ئەمەش ئامادەکارییەکە بۆ سەرکردایەتیی تورکیا لە رێکخستنەوەی هەژموونی ناوچەکە.
تورکیا هیچ زیانێکی پێنەگەیشت لە جەنگی ئێران
ئەو شیکارییە ئەوەی بیرخستۆتەوە کە ئێران لەکاتی جەنگدا سێ مووشەکی ئاراستەی تورکیا کردووە، ئاشکرایە تورکیا لەکاتی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوەکانیدا لەکاتی ئەو ڕووداوە کە هۆشداری و ئیدانەی هێرشەکانی کرد، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی کەنداو نەپچڕاند و خۆی لەوە بەدوور گرت کە ئەم وڵاتانە وەک وڵاتانی دوژمن بناسێنێت.
لەم جەنگەدا دەتوانرێت بڵێین تورکیا هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەو وڵاتانەی کەنداو کە ئاسایشی وڵاتەکەیان پابەند کردبوو بە ئەمەریکا دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان ڕووبەرووی بۆشایی ستراتیژی بوونەوە، لێرەدا تورکیا دۆخەکەی بەدەرفەت زانییوە و پەیوەندییەکانی زیاتر چڕکردۆتەوە، هاوکات بووە ستراتیژیەکی نوێ بۆ ئەنقەرە و سوودی بۆ ئەردۆغان هەبوو.
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلیە ئەوەشی بیرخستۆتەوە کە لە ساڵی (2004) وڵاتانی کەنداو لە چوارچێوەی پێکهاتەیەک بەناوی "دەستپێشخەری هاوکاری ئەستەنبۆڵ" بەشداربوون. هاوکات لە کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لە ئەنقەرە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیامنی ناتۆ بەڕێوەبچێت، ئەردۆغان دەیەوێت دەسەلڵتەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ فراوانتر بکات و پرەنسپێکی نوێ دابمەزرێنێت.
لەو شیکاریەدا ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیسرائیلییە پێشیوایە، ئامانجی ئەردۆغان ئەوەیە دەیەوێت بە وڵاتانی کەنداو پیشانبدات کە دەبێت لەبڕی ئەمەریکا رێگەیەکی نوێ بۆ پاراستنی ئاسایشیان لە رابردوو هەڵبژێرن ئەویش تورکیایە، سەرۆکی تورکیا دەیەوێت سوود لەو دەرفەتەش وەرگرێت کە وڵاتانی کەنداو پەیوەندییان بەهۆی هێرشەکانی ئێران لەگەڵ واشنتن باش نییە و بەو هەڵبژاردنەشیان دژی خواستەکانی ئیسرائیل لە ناوجەکە دەوەستنەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (habar7)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment