توركیا لە هەڵبژاردنەكان پاڵپشتی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

دوای چەندین ساڵ پچڕانی بازرگانی ناڕاستەوخۆ توركیا و ئەرمینیا رێكارەكانی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی بازرگانی راستەوخۆی نێوانیان دەست پێكرد، ئەوەش رەنگدانەوەی خێرای نێوانیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئابووریی و سیاسی نێوانیان.

لە (2025/5/11) توركیا و ئەرمینیا تەواوكردنی رێكارە پێویستەكانیان بۆ دەستپێكردنەوەی بازگانی راستەوخۆی هەردوو وڵات دەستپێكردەوە، پاشان ئۆنجۆ گەچلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركی جەختی لەسەر دەستپێكردنەوەی رێكارەكان كردەوە.

لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو حكومەتی توركیا رێگەی بە كۆمپانیا ناوخۆییەكان نەدا راستەوخۆ بەرهەمەكانیان  بۆ ئەرمینیا بنێرێن، ئاڵوگۆڕی بارزانی نێوان هەردوو وڵات لە رێگەی وڵاتی سێیەم بوو.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژە بەوە دەكات، هەردوولا بەردەوامن لە كارە تەكنیكی و تەكنەلۆژییەكانی پەیوەست بە كردنەوەی سنوورە داخراوە هاوبەشەكانیانی نێوانیان كە لە ساڵی (1993) داخراوە.

ئانجۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنقەرە لە سایەی ئەو دەرفەتە مێژووییە بەردەستە، سەقامگیریی و ئاشتی و بووژاندنەوە لەو ناوچەیە قووڵدەكاتەوە، لە پاڵپشتی پەرەپێدانی ئابووریی لە باشووری قەوقاز و بەهێزكردنی هەماهەنگی هەرێمی بەردەوام دەبێت.

لە بەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا پێشوازیی لە بڕیاری توركیا دەكات بۆ هەڵگرتنی كۆتوبەندە سەپێندراوەكانی سەر بازرگانی دوولایەنە، پێیوایە ئەو هەنگاوە رێگە بۆ درووستكردنی پەیوەندییەكی سرووشتی و كامڵ لەنێوان هەردوو وڵات خۆش دەكات، هەروەك بڕیارەكەش بە بڕیارێكی لۆژیكی دەزانێت پێیوایە كردنەوەی سنوورەكانی ئەرمینیا و تتوركیا و پەیوەندیی دیپلۆماسیشی بەدواوەدا دێت.

رۆبین رۆبینیان، جێگریی سەرۆكی پەرلەمان و نوێنەری تایبەتی ئەرمینیا لە دۆسیەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و یەریڤان راگەیاند، هەردوو وڵات كار لەسەر دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان شاری گیومیری ئەرمینیا و شاری قارسی توركی دەكەن، كە ئەو هێڵە لە (1993) وەستاوە.

ئاراستەكانی ئاساییكردنەوە

توركیا و ئەرمینیا لە (1991) پەیوەندیی دیپلۆماسیان نییە، بەهۆی ئەوەی لە  سوپای ئەرمینیا لە دوای چوار ساڵ ناوچەی كەلەبجەری ئازەربایجان داگیركرد، كە لە قۆناغی یەكەمی جەنگی كەرەباغ لە (1988 بۆ 1994) بوو.

پڕۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە كۆتایی (2020) لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی كەرەباغ لە (2020) دەستی پێكرد، كە لەو جەنگە ئازەربایجان توانی زۆربەی خاكەكانی ناگۆڕنوكەرەباغ لە ژێردەستی ئەرمینیا وەربگرێتەوە.

لە (2022) نوێنەرانی تایبەتی هەردوو وڵات زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لە مۆسكۆ و ڤیەنا بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاراسییكردنەوەی پەیوەندی هەردوولا كرد، لە هەمان كات یەریڤان گەمارۆ سەپێندراوەكانی سەر هاوردەی كاڵای توركی هەڵگرت.

لە (2023) دەسەڵاتدارانی ئەرمینیا بۆ یەكەمجار یەكێك لە رێڕەوە سنوورییەكان بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بە ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەكەی توركیا كردەوە.

لە مانگی حوزەیران (2023) نیكۆڵ باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا یەكەم سەردانی فەرمی ئەنقەرەی كرد، بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، پاشان لە (2025) باشینیان دووبارە لە چوارچێوەی گفتوگۆ دووقۆڵییەكانی نێوانیان سەردانی ئەنقەرەی كردەوە، كە دواتر لە سەرەتای مانگی (5)ی (2025) هەردوو وڵات لەسەر نۆژەنكردنەوەی پردی "ئانی" سنووری هاوبەش رێككەوتن.

بۆشایی سیاسی

موراد سادقزادە، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، واتای ئەوە نییە كە كردنەوەی سنووریی ئەرمینیا توركیا بە شێوەی دەستبەجێ پێویست بێت، چونكە تەواوكردنی رێكارە ئیدارییەكان هەنگاوێكی گرنگی كردەیی، بەرەو لادانی كۆتوبەندەكانی سەر بازرگانی نێوانیان هەنگاودەنێت، ئەوەشی پێی دەگوترێت، "بۆشایی سیاسی" تاوەكوو ئێستا هەردوو وڵات سەبارەت بە دووبارە كردنەوەی سنوورە وشكانییەكان بە تەواوی لێك جیادەكاتەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پەیوەندی توركیا و ئەرمینیا تاوەكوو ئێستا كاریگەری ئەو شۆكە مێژووییەی رووداوەكانی ساڵی (1915) لەسەرە، ئەوە جگە لە ناكۆكییەكانی پەیوەست بە دۆسیەكانی پەیوەندی هەرێمی.

سادقزادە پێیوایە، راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەیەكی سیاسی جددیە، بەڵام هەڵگری گرەنتی كۆتایی كردنەوەی سنوورەكان نییە لەم نزیكانە.

گرانت میكائیلیان، لێكۆڵەر لە پەیمانگەی قەوقاز دەڵێت، ئەو راگەیاندنە ئامانج لێی پاڵپشتی تیكۆڵ باشینیانە بەر لە هەڵبژاردنەكانی حەوتی حەوزەیرانی (2026).

لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان هاكان فيدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاشكرا رایگەیاند، باشینیان گونجاوترین هاوبەشە بۆ گفتوگۆ، ئەوەش لە كاتێدایە دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان لە كاتی گەیشتنی ئۆپۆزسیۆن بە دەسەڵات هێز لە دژی ئەرمینیا بەكار دەهێنن.

لەو چوارچێوەیە پارتی، “سەفیل كۆنتراكت”ی فەرمانڕەوا بە سەرۆكایەتی بانیشیان رووبەڕووی هێزە ئۆپۆزسیۆنە سەرەكییەكان بۆتەوە، كە دیارترینیان "هاوپەیمانی ئەرمینیایە" رۆبەرت كوچاریان، سەرۆكی پێشووی ئەرمینیا سەركردایەتی دەكات، هەروەها كوتلەیەكی دیكەی بەهێز هەیە “سامڤیل كارابتیان” بزنسمانی رووسی ــ ئەرمەنی لە مانگی كانوونی یەكەمی (2025) سەرۆكایەتی دەكات.

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان باشینیان بە پێویستی دەزانێت، پەلە لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بكرێت، ئەوەش لە كاتێدایە ئۆپۆزسیۆن بە سازشی گەورە بۆ باكۆ و ئەنقەرە تۆمەتباری دەكەن.

دەرفەتێكی رەخساو

سادقزادە پێیوایە ئەو پەیامەی توركیا لە كاتی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرجەستە لەبەردەم سیاسەتەكانی دەرەوەی باشینیان دەردەخات، لە سایەی رەخنە بەردەوامەكانی رووبەڕووی دەبێتەوە كە ئەرمینیا لە جەنگی كەرەباغ زیانی بەركەوتووە زۆر گرنگە، چونكە بۆ هەر دەستکەوتێکی ئابووری كە پاشینیان بەدەستی هێناوە یارمەتیدەر دەبێت، کە لەدەستدانی كەرەباغ وەک هەنگاوێکی ستراتیژی ڕەوا بخاتەڕوو، بە پلەی یەكەم هەوڵەكانی بۆ قووڵكردنەوەی ژێرخانی نوێی هەرێمی لە باشووری قەوقاز، كە دوای چەندین دەیە لە گۆشەگیریی، بە شێوەیەكی پلەیی ئەرمینیای خستە چوارچێوەی تۆڕەكانی گواستنەوە و بازرگانی و سیاسی.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سادقزادە، لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانە ئەو دەرفەتە بەردەستە لەبەردەم یەریڤان ئاشكرادەكات، كە سەركردایەتی ئێستای ئەرمینیا لەو شێوە كاركردنەی ئێستایان بەردەوام بن، میكائیلیان پێیوایە دەكرێت لە قۆناغی داهاتوو بەشێكی سنوورەكانی ئەرمینیا ــ توركیا بكرێتەوە.

سادقزادە پێیوایە، هەردوولا بەشێكی باشی كاری ئامادەكارییان كردووە، باشینیان ئامادەیی خۆی نیشان داوە، كە لە پێناو پڕۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان سازش لە دۆسیە ستراتیژییەكان بكات.

ئەو لێكۆڵەرە هۆشداریش دەدات، كە ئەگەر پارتی فەرمانڕوا لەو هەڵبژاردنە شكست بهێنێت دەبێتە هۆی وەستانی ئەو ئاراستەیە، هەروەك پێشیوایە پڕۆسەی ئاساییكردنەوە ناكرێت تاكۆیی لەسەر سازشی یەك لایەنەبێت، هەرچەندە ئەگەر باشینیانیش شكستی هێنا، ئەوا ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت بەڵام بە شێوەیەكی سستر.

بەدەر لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە، یەریڤان بایەخ بە فرەكردنی پەیوندییە ئابوورییە دەركییەكان و كردنەوەی رێرەوی نوێی بازرگانی دەدات، بەڵام لە هەمان كاتدا سەركەوتنی ئۆپۆزسیۆن دەبێتە توندبوونی گوتاری دانوستاندنی ئەرمەنی، ئەوەش وادەكات ناوچەی باشووری قەوقاز تووشی ئاڵۆزی زیاتر دەبێت.

لەسەر ئەو بنەمایە، ئەنقەرە و باكۆ لە هەڵوێستەكانیان هەستیارترن، كە ئەگەر سەركردایەتی نوێی ئەرمینیا چاوەڕوانی كەمتریان لێ بكرێت، سرووشت و شێوەی دانوستاندنەكانی نێوان ئەرمینیا و توركیا و ئازەربایجانیش بە شێوەی راستەوخۆ پشت بە هاوسەنگی هێزە سیاسییەكانی ناو ئەرمینیا دەبەستێت. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی الإستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین