ئەردۆغان: تورکیا بۆتە ناوەندێكى قورس لە بوارى وزە لەو ناوچەیە
نوچەنێت
رۆژى چوارشەممە (2026/6/3) رەجەب تەیب لە رێڕەسمى کردنەوەى وەبەرهێنان لە بوارى وزەى نوێ لە ئەنقەرە رایگەیاند، قەیرانى جەنگى ئێران لە (28)ى شوباتى ئەمساڵ دەستى پێکردووە، تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، ئەوەش پێگەى یەکلاکەرەوەى تورکیا لە هاوکارى وزەى جیهانى بەهێز کردووە.
ئەردۆغان ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ بەردەوامى قەیرانەکانى گەرووى هورمز، چەندین وڵات ئامادەکاریى بۆ چوونە ناو پاشەکشەى ئابووریى دەکەن، جەنگى ئۆکراینا و داخستنى گەرووى هورمز فێری کردین دابینکردنى وزە تەنیا پرسێکى بواری پەرەپێدان نییە، بەڵکو سەروەریى و ئاسایشیى نەتەوەییە، حکومەتى تورکیا بایەخى زۆر دەدات بە فرەسەچاوەکردنى وزە و زیادبوونى تواناکانى و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە نوێیەکان.
ئەردۆغان دەشڵێت، کەمکردنەوەى پشتبەستن بە دەرەوە لە بوارى وزە و بەکارهێنانى سەرچاوەى ناوخۆ بە هەموو توانایەکمانەوە کارى سەرەکییمانە لە تورکیا.
سەرۆک کۆمارى تورکیا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئامانج لە سیاسەتى نیشتیمانیان لە بوارى وزە و سامانى ژێر زەویى ستراتیژییە بۆ بەهێزکردنى پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان و سەرچاوەى وزەى نوێ بۆ زاڵبوونە بەسەر پاشکۆیەتیمان لە بوارى وزە بۆ وڵاتان.
ئەردۆغان ئاماژە بەوەش دەکات، تورکیا ساڵانە بەردەوام دەبێت لە رێکخستنى کردنەوەى بە کۆمەڵى پڕۆژەکانى وزەى نوێ، ئەوەش لە چوارچێوەى، “سیاسەتى خزمەتگوزاریى و دەستکەوتى پڕۆژەکانە” لە ساڵى رابردوو بە بڕى پێنج ملیار دۆلار بە نزیکەى بەرهەمهێنانى شەش هەزار و (818 ) کارەبا بەرهەم هاتووە.
دەربارەى داخستنى گەرووى هورمزیش دەڵێت، داخستنى گەرووى هورمز بووە هۆى بڕینى گەورەترین دابینکردنى نەوت لە مێژووى نوێ، ئەو داخستنە بووە هۆى پاشەكشەی نزیکەى لە (25 %) بارزگانى نەوت و لە (20 %) گازى سرووشتى لە بازاڕەکانى جیهان، هەروەها بووە هۆى ئەوەى نەوت نزیکەى ( 60 ) دۆلار بەرزبێتەوە، کە دەکاتە دوو ئەوەندەى نرخى پێشوو.
ئەو رووداوانە رەنگدانەوەى لەسەر نرخى گازى سرووشتى و چیمەنتۆ و مادە نەوتییەکانى دیکە هەبووە، بۆتە هۆى ئەوەى وڵاتان کۆت و بەند لەسەر بەکاربردن دابنێن، تەنانەت داخستنى قوتابخانەکان و جووڵەى ئۆتۆمبێل و هەڵوەشانەوەى گەشتى ئاسمانیشى گرتۆتەوە، تا ئەوەى لەسەر ئاستى جیهان هەڵاوسان بەرزبۆتەوە
ئەردۆغان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو قەیرانە سەرلەنوێ بایەخى فرەکردنى سەرچاوە و وەبەرهێنانى بۆ جێگرەوە زیادکردووە، لەگەڵ فراوانبوونى پیشەسازیى و تەکنەلۆژیا خواستى جیهان لەسەر وزە زیاد دەکات، پێشینى دەکەین لە پێنج ساڵى داهاتوو لە ناوەندەکانى داتاى پشتبەستن بە زیرەکى دەستکرد بەکارهێنانى کارەبا زیاد بکات، لە تورکیاش بە بەردەوامى بەکارهێنانى کارەبا زیاد دەبێت، بە راورد بە ساڵى رابردوو رێژەى بەکارهێنانى کارەبا لە (2.1%) زیادى کردووە، پێشبینى دەکرێت بۆ ساڵى (2035) خواست لەسەر بەکارهێنانى کارەبا بۆ لە (50%) زیاد بێت.
سەرۆک کۆماریى تورکیا جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، رێژەى پشبەستنى داهات لە بوارى وزە دەگاتە لە (57 ) پسوولەى هاوردەى وزە ساڵانە لەنێوان (60 بۆ 100) ملیار دۆلارە.
ئابووریى تورکیا بە شەشەم ئابووریى لە ئەوروپا و شازدەهەم لە جیهان دادەندرێت، سەڕەڕاى ئاڵنگەرییەکان بەڵام لە گەشەکردنیش بەردەوامە، لە چواریەکى ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردوو، بە رێژەى لە (2.5 %) بەرزبۆتەوە.
سەرۆکى تورکیا لە درێژەى قسەکانى دەڵێت، تورکیا لەبوارى وزەى پاک لەسەر ئاستى ئەوروپا لە پلەى پێنجەم دایە، لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى یازەدهەم دایە، پلانى (2020 بۆ 2035) ئامانج لێى بەرزکردنەوەى پێگەى وڵاتەکەمانە لەو بوارە بەشێوەیەکى گەورەتر، تورکیا ئامانجیەتى لە رێگەى وەبەرهێنان بە نزیکەى (80 )ملیار دۆلار تواناى وزەى خۆر و وزەى با لە (40 ) مێگاوات لە ساڵى رابردوو بۆ ساڵى (2035) بگەینێتە (120 ) هەزار مێگاوات، لە پاڵ ئەوەشدا ژێرخانى سەوز درووست دەکات بۆ گواستنەوەى ئەو وزەیە و یەکخستنى لەگەڵ تۆڕەکان، هەروەها تورکیا لە هەمان وادە دەیەوێت تواناى وزەى باى دەریایى بگەینێتە پێنج هەزار مێگاوات.
ئەردۆغان روونیشى کردەوە، وزەى پاک زیاتر لە (62.5 %) تواناى بەرهەمهێنانى کارەبا لە وڵاتەکەمان پێکدەهێنێت، بەگشتى تواناى وزە لەکۆتایی مانگى نیسانى ئەمساڵ گەیشتۆتە (125 ) هەزار و (410 ) مێگاوات.
سەرۆک کۆماریى تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد، بەرهەمهێنانى کارەبا لە سەرچاوە نوێکان بۆ لە (43.3 %) بەرزبۆتەوە، ئەو رێژەیە لە( 2005) دا لە (24%) بوو، ئێستا ئەو ژمارانە رەنگدانەوەى ئەو پێشکەوتنە گەورەیە “سەرچاوەى شانازییە” تورکیا لە بولرى وزە خاوەن توانای گەورەیە، کە دەگاتە (140) هەزار مێگاوات لە وزەى پاک و (53) مێگاوات لە وزەى خۆر و چوار هەزار و (500) مێگاوات لە زوەى گەرمى زەوى، لە پاڵ ئەوانەشدا خاوەن توانایەکى گەورەى بەرهەمهێنانى کارەباى ئاوییە، کە ئەوەش بەشێکى سەرەکى بەرهەمهێنانى کارەبایە، سەرەڕاى هەوڵى هەندێک لایەن بۆ درووستکردنى بەربەست لەبەردەم پڕۆژەى وزەى پاک، بەڵام تورکیا ئەو سەرچاوانەى بۆ بەرژەوەندى گەلەکەى بەکارهێناوە، پڕۆژەکانى لە بوارە جۆراوجۆرەکانى وزە پاشەکشەى نەکردووە، لەوانەش وزەى ئەتۆمى.
لە ساڵى (2025) هەزار و (110) وێستگە بە قەبارەى جیاواز بۆ بەرهەمهێنانى کارە بۆ خزمەتگوزاریى لە (78) ویلایەتى تورکیا بەرهەم هاتووە، کە بەبڕى پێنج ملیار و (600) مليۆن دۆلار وەبەرهێنانى تێدا کراوە، تواناى بەرهەمهێنانى کارەباى گەیشتۆتە هەشت هەزار و (313) مێگاوات، دابینکردنى کارەباى ساڵانەى بە بڕى زیاتر لە (17) کاتژمێر کارەباى رۆژانەیە، ئەو پڕۆژانە کاریگەرییان لەسەر پشبەستن بە گازى سرووشتى هەبووە، ئەگەر بەرهەمهێنانى ئەو کارەبایە لە رێگەى گازى سرووشتى بوایە پێویستى بە سێ ملیار و (500) مليار مەتر دەبوو، کە تێچووەکەى یەک ملیار و (800) مليۆن دۆلار دەبوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئەنادۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment