خه‌نجه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كى شیعه‌ تووڕه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى سوننه‌ داوا ده‌كات، دامه‌زراوه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پارێزگارییان لێ بكرێت، ئه‌مه‌یش هاوپه‌یمانى فه‌تح تووڕه‌ ده‌كات و به‌ توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى، وه‌ڵامى لێدوانه‌كه‌ى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌داته‌وه‌، كه‌ داواى كرد بوو له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پارێزگارى له‌ دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانى عێراق بكرێت. 

عه‌لى فه‌تلاوى پێیوایه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بخرێته‌ ژێر راسپارده‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ده‌شڵێ، "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ رووداوى هێرشكردنه‌كه‌ بكه‌نه‌ هۆكارێك بۆ ته‌نگژه‌نانه‌وه‌ و تێكه‌ڵكردنى كارته‌كان به‌ یه‌كتر".

خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى سوننه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى داواى كرد بوو له‌دواى رووداوه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى كه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پارێزگارى له‌ دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانى عێراق بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین