پارتى و یه‌كێتى له‌ گره‌وه‌كه‌یان پشت به‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ به‌غدا ده‌به‌ستن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كه‌یان پارتى و یه‌كێتى پشت به‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ به‌غدا ده‌به‌ستن. چاودێرێكى سیاسى پێیوایه‌ پارتى به‌ هۆى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى زه‌وینه‌كه‌ى به‌هێزه‌، كه‌چى كه‌شوهه‌واى سیاسى به‌غدا له‌ به‌رژوه‌ندى یه‌كێتیدایه‌.

ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 30ى كانوونى دووه‌مى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چۆن كێبڕكێى پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار قووڵتر ده‌بێته‌وه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پارتى و یه‌كێتى ده‌توانن گره‌وه‌كه‌یان به‌ هۆى هاوپه‌یمانانیان له‌ به‌غدا ببنه‌وه‌.

فه‌رهاد عه‌لائه‌دین سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى راوێژكاریى له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵى، "هه‌ر یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كان بنه‌ماى ئه‌وتۆى هه‌یه‌ كه‌ بڕواى بردنه‌وه‌ى به‌هێز بكات". دواتریش فه‌رهاد عه‌لائه‌دین باس له‌وه‌ ده‌كات پارتى به‌ختى زیاتره‌، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سێقۆڵییه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌در و ته‌قه‌دوم هه‌یه‌تى، فه‌رهاد عه‌لائه‌دین ده‌ڵێ، "له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت هاوپه‌یمانى سێقۆڵى زه‌وینه‌یه‌كى به‌هێز و چانسێكى زیاتر به‌ پارتى ده‌دات، ئه‌وا كه‌سانێك هه‌ن پێیانویه‌ كه‌شى سیاسى له‌ به‌غدا له‌ به‌رژوه‌ندى یه‌كێتى دایه‌". به‌ڵام روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن كه‌شى سیاسى به‌غدا له‌ به‌رژوه‌ندى یه‌كێتیدایه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ سیاسییه‌ پێیوایه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارتى و یه‌كێتى ئاماده‌ نیین دۆڕانه‌كه‌یان قبووڵ بكه‌ن، به‌ڵام دیاریش نییه‌ كاردانه‌وه‌یان له‌ به‌رانبه‌ر دۆڕانه‌كه‌ چۆن ده‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین