شەهیدانی شەڕی داعش لەمەودوا موچە لەسەر وەزارەتی شەهیدان وەردەگرن هەواڵ

نوچەنێت

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە سبەینێوە موچەی شەھیدانی شەڕی داعش لەڕێگەی بەرێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدانەوە لە خەزینەکانی حکومەت وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 30/کانونی دووەم/2022  ) بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرەڤان حەمدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، لە چوارچێوەی پەیڕەو و ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازیدا ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرکە و وەزارەتی کاروباری شەھیدان و وەزارەتی ناوخۆدا کراوە بە مەبەستی گواستنەوەی شەھیدان و ڕێکخستنیان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان.

بەرەڤان حەمدی دەڵیت: وەکو قۆناغی یەکەم، دۆسیەی شەھیدانی شەڕی داعش پاش پشکنین و وردبینی و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران گواسترایەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەھیدان بۆ ئەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ مووچەیان، کە سبەی دابەش دەکرێت، لە بەڕێوبەرایەتییەکانی شەھیدانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دابەش بکرێت و لەگەڵ کەسوکاری شەھیدان قسە کراوە و لە خەزێنەکانی حکومەت دابەش دەکرێت.

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەش رادەگەیەنێت کە''بە ھەمان ڕێکاریش بەپێی ڕێنمایی ژمارە پێنج دۆسیەی شەھیدانی وەزارەتی ناوخۆش لە دوو ھەفتەی داھاتوودا ڕێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا ئەوانیش بگوازرێنەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و دۆسیەکانیان ڕێک بخرێت".

بە پیی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە ھەمووی تەواو بووە و تێبینی لەسەر ھەندێک ھەبووە، ئەوانیش پشکنینیان بۆ کراوە و دەگوازرێنەوە و لە قۆناغی یەکەمدا 69 دۆسیە ماون و ھەزار و 18 گواستراونەتەوە و ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کاری لەسەر دەکەین و سەرجەم شەھیدان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەھیدان و بە ھەمان شێوە شەھیدانی دەزگای ئاسایش ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ھەر وارسی شەھیدێک بۆی ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بکەن و لە کاتی بوونی ھەر سکاڵایەک لەسەر شێوازی دابەشکردنی مووچەکەیان ئەم وارسانە بەپێی یاسای ژمارە 9ی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەھیدان لە داھاتوودا لە سنوری وەزارەت سودمەند دەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین