نێچیرڤان بارزانى و حه‌لبووسى گه‌یشتنه‌ نه‌جه‌ف عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم گه‌یشتنه‌ نه‌جه‌ف.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022 نێچیرڤان بارزانى وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى پارتى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى وه‌ك سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم به‌ جیا گه‌یشتنه‌ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.

پێشتر پارتى دیموكراتى كوردستان و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم رێككه‌وتنێكیان هه‌بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ بوو به‌و رێككه‌وتنه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى بۆ خولى دووه‌م بووه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.

بڕیاره‌ حه‌وتى مانگى داهاتوو "شوبات" دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت، كه‌ هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتییه‌ و به‌رهه‌م ساڵحیش كاندیدى یه‌كێتییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین