(169) وڵات گرێبەستى سەربازیى لەگەڵ توركيا واژۆ دەکەن شیکاری

نوچەنێت:

خەلوق بەيرەكدار، بەڕێوەبەرى لقى ئەستەنبوڵى كۆمپانياى بايكار بۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان رايگەياند، "بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەكانمان لە ساڵى رابردوو، كەرتى پيشەسازى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان گەورەترين سەركەوتنى بەدەستهێناوە، لە چەند ساڵى رابردووش پیشەسازیى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان زۆر پێشکەوتووە، لە (2019) کۆمپانیاکەمان نوێترين جۆرى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى خستە بازاڕ."

لەبەشێكى ترى قسەكانى گووتیشى، "بۆ يەكەم جار فرۆشتنى ئەو جۆرە فڕۆكەيە ژمارەى پێوانەيى تێپەڕاند، بەبڕى سێ مليار و (22) مليۆن دۆلار فڕۆكەمان فرۆشت، ئەوەش خاڵێكى گرنگە، پێگەى وڵاتەكەمانى لە بوارى پێشەسازى سەربازى بەهێزتر كردووە، كە بۆتە هۆى سەربەخۆيى لە بڕيارى سياسى و كردنەوەى پەيوەندیى ستراتيژى لەگەڵ وڵاتانى دۆست و هاوپەيمان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى خەلوق ئاماژەى بەوەكرد، "هەناردەكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەرگايەكى ترى بۆ كردينەوە، بۆ ئەوەى پەيوەندیى ستراتيژى لەگەڵ ئەو وڵاتانەى ئەو جۆرە فڕۆكەيان لێكڕين دروست بكەين."

ئامانجمان گەيشتنە بە (10) وڵاتە يەكەمەى جيهان

بەڕێوەبەرى لقى ئەو كۆمپانيايە ئاشكراى كرد، "لە ساڵى (2006 تا 2021) هەناردەكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان حەوت ئەوەندە زياديكردووە، ئەوەش لە كەرتى پيشەسازیى سەربازى دەستكەوتێكى گەورەيە بۆ وڵاتەكەمان، كە دەكاتە لە (1%)ى بەرهەمى جيهانى."

دەربارەى ئەو وڵاتانەى كە چەكى توركى دەكڕن، رايگەياند، "لە (75%) هەناردەكردنى پيشەسازى سەربازييمان بۆ  وڵاتانى ئەمەريكا و رووسيا و فەڕەنسا و ئەڵمانيا و چين رەوانە دەكات، ئامانجى سەرەكى ئەو كەرتە زيادبوونى پشكى وڵاتەكەمانە لە بازاڕى جيهانى و بردنى توركيايە بۆ ريزى (10) وڵاتە سەرەكييەكەى جيهان لە بوارى پيشەسازى سەربازى."

دەربارەى داهاتووى ئەو كەرتەش گوتى، "ئەگەر هەناردەمان بەو شێوەيە بەردەوام بێت لە پێنج ساڵى داهاتوو، توركيا دەگاتە (10) وڵاتە يەكەمەكەى پشەسازیى چەک، لە چەند ساڵى رابردووش توانيمانە هاوردەى پێداويستى سەربازى بۆ ناوخۆى لە (60%) كەم بكەينەوە، هەناردەى خۆشمان زياد بكەين."

فڕۆكەى بێفڕۆكەوان پێشەنگى هەناردەكانە

بەيرەكدار لە شێكى ترى قسەكانى، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو بايەخدانەى توركيا بە پەرەپێدانى ئەو كەرتە دەرى دەخات فڕۆكەى بێفڕۆكەوان چ بايەخێكى لە پيشەسازى ناوخۆيى هەيە، ئەو هەوڵانەى بۆ ئەو بوارە خرانەگەڕ بووە هۆى ئەوەى توركيا ببێتە يەكێك لە هەناردەكارانى ئەو كەرتە لە جيهان."

دەربارەى جۆرەكانيش روونیكردەوە، "(بەيرەكدار تى بى 2) بە سەركەوتووى دەتوانێت (420) هەزار كاتژمێر بفڕێت، ئەوەش وايكرد (16) وڵات گرێبەستى لەگەڵمان واژۆ بكەن، لە ساڵى داهاتووش ژمارەيەك گرێبەستى تر بۆ هەناردەكردنى ئەو فڕۆكە و سيستەمى زەمينى واژۆ دەكەين، هەموو پڕۆژەكانى ئەو بوارە لە (85 %)ى پشت بەسەرچاوەى ناوخۆى دەبەستێت."

بەرهەمى توركى لە (169) وڵات هەيە

خەلوق لە كۆتايى قسەكانى ڕاشیگەیاند، "ئەو بەرەوپێشوەچوونە خێرايەى كەرتى پيشەسازیى سەربازى وڵاتەكەمان تەنيا لە بوارى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان نييە، بەڵكو لە چەند ساڵى رابردوو تانك و زرێپۆش و سەكۆى موشەكى دەرياييشمان فرۆشتووە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانمان رەوانەى (169) وڵات كردوو، بەشێك لەو وڵاتانە ئەندامى هاوپەيمانى ناتۆ و ئەندامى يەكێتى ئەوروپان، بۆيەش هەوڵدەدەين ئەو رێژەيە بەرزبكەينەوە، چونكە ئەوە كاريگەرى ئەرێنى لە بەهێزكردنى ئابوورى وڵاتەكەمان دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین