نێچیرڤان بارزانى پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مالیكى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى پێشنیارێك به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌دات له‌باره‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، كه‌ سه‌در سووره‌ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022  له‌ نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در تێیدا به‌شدار ده‌بن.

به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كراوه‌ بۆ  "بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان".

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاشكراى ده‌كات كه‌ نێچیرڤان بارزانى پێشنیار بۆ سه‌در ده‌كات نوورى مالیكى بكرێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمار.

موقته‌دا سه‌در به‌ راشكاوى راگه‌یاندووه‌، به‌شدارى له‌ حكومه‌تێك ناكات كه‌ نوورى مالیكى تێیدا به‌شدار بێت، ئه‌مه‌یش دووبه‌ره‌كییه‌كى تووندى له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و لایه‌نه‌كانى ترى شیعه‌ دروست كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین