كاندیدێكى سه‌رۆك كۆمار دوور ده‌خرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى عێراق رایگه‌یاند، وردبینى بۆ ناوى كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ كه‌ 26 كه‌سن و ته‌نیا یه‌كێكیان رێكارییه‌كانى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى ده‌یگرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى كانوونى دووه‌مى 2022 ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى لێپرسینه‌وه‌ ودادوه‌رى له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینى ده‌سته‌كه‌ بۆ ناوه‌كانى كاندیدانى سه‌رۆك كۆمار ته‌واو بووه‌ بۆیه‌ راده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردووه‌. 

له‌باره‌ى كاندیده‌كان ده‌ڵێ، "ژماره‌ى كاندیده‌كان 26 كاندیده‌، یه‌كێك له‌وان رێكارییه‌كانى لێپرسینه‌وه‌ و دادگه‌رى ده‌یگرێته‌وه‌" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ زانیارییه‌كان راده‌ستى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراون.

بڕیاره‌ حه‌وتى مانگى داهاتوو دانیشتنى دووه‌مى په‌رله‌مان بكرێت كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماره‌. پارتى هۆشیار زێبارى كاندید كردووه‌ و یه‌كێتیش به‌رهه‌م ساڵح. ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند هۆشیار زێبارى له‌ كێبڕكێیه‌كه‌ ناكشێته‌وه‌.

ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و ده‌ستپاكى كه‌ پێشتر به‌ ده‌سته‌ى ریشه‌كێشكردنى به‌عس ناسرا بوو، ده‌سته‌یه‌كه‌ رێگه‌ نادات سه‌رانى به‌عس له‌ ئاستى به‌رز تێكه‌ڵ به‌ پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ببنه‌وه‌.

دواتر په‌رله‌مانى عێراق ناوى كاندیده‌كانى ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ى ئه‌و لیسته‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ كاندیدن:
 

1- خالد صديق عزيز محمد

2- فيصل محسن عبود الكلابي

3- شهاب احمد عبدالله النعيمي

4- حسين احمد هاشم الصافي

5- احمد موح عمران الربيعي

6- احمد يحيى جاسم جويد الساعدي

7- صباح صالح سعيد

8- كاظم خضير عباس داوغنه

9- رزكار محمد امين حمه سعيد

10- كلاويز علي امين بيره

11-لؤي عبد الصاحب عبد الوهاب المحسن

12- ريبوار اورحمن وستاصالح عارف

13- حمزة بريسم ثجيل المعموري

14- هشيار محمود محمد مصطفى زيباري

15- حسين محسن علوان الحسني

16- عبد اللطيف محمد جمال رشيد الشيخ محمد

17-عمر صادق مصطفى مجيد العبدلي

18-برهم احمد الحاج صالح احمد

19- ثائر غانم محمد علي بكتش العثمان

20- اقبال عبد الله امين الفتلاوي

21- خديجة خدا يخش اسد قلاوس

22- جبار حسن جاسم

23- هادي عبد الحسين صدام الفريجي

24- رعد خضير دفاك صايل

25- ئوميد عبد السلام قادر طه بالاني".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین